دوایین زانیاری لەبارەى بۆردومانەکەی سنوری چەمچەماڵ

ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان

قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەسنوری پارێزگای کەرکوک بۆردومانی ناوچەیەکی کردوە و لەئەنجامیشدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە ڕۆژنیوزی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەسنوری پارێزگای کەرکوک بۆردومانی ناوچەیەکی کردوە و لەئەنجامیشدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

وتیشی، ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکەى تێدا کراوەتە ئامانج لەڕووی ئیدارییەوە سنوری قەزای چەمچەماڵ نییە، بەڵام ئێمە لەڕێگەى سەرچاوەى تایبەت بە خۆمانەوە ئەو زانیارییانەمان پێگەیشتووە.

رەمک رەمەزان ڕوونیشیکردەوە، بۆردومانەکە لەڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ناوچەیەکی گوندی سەیدانی سنوری ناحیەی قەرەهەنجیر ڕوویداوە.

سەبارەت بەزیانەکانی بۆردومانەکەش، رەمک رەمەزان ئاشکرایکرد، بەپێی زانیاریەکانیان لەئەنجامی ئەو بۆردومانە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

Comments are closed.